30 جوتیار بەرهەمیان هەیە
دووەمین فێستیڤاڵی زەیتوون لە گوندی هەرمۆتە بەڕێوەدەچێت
دەریا ئەحمەد – کۆیە
دووەمین فێستیڤاڵی زەیتوون لە گوندی هەرمۆتەی سەر بە قەزای کۆیە بەڕێوەچوو و چەند جۆری جیاوازی زەیتوون لە فێستیڤاڵەکەدا هەیە.
گوندی هەرمۆتە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی مەسیحین بە چاندانی زەیتوون بەناوبانگن و ساڵانە بەرهەمێکی زۆری زەیتوونیان هەیە.
ئازاد فەرەنسی، کە دانیشتوانێکی گوندەکەیە و مەسیحییە بە 964ـی وت، “هەرمۆتە زۆر کۆنە، لەوەتەی زەیتوون هەیە هەرمۆتە هەیە، خاوەنی 600 بنە زەیتوونم و سێ جۆری جیاوازی زەیتوونمان هەیە.
ئازاد فەرەنسی لەبارەی مامەڵەی مەسیحییەکان و موسڵمانەکان لە گوندی هەرمۆتە دەڵێت: وەک برا واین، بە برایان سەردانی یەکتر دەکەین و دیاری بۆ یەکتر دەبەین.
ئەمە دووەم ساڵە فێشتیڤاڵی زەیتوون لە گوندی هەرمۆتە بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 30 جوتیار بە بەرهەمی زەیتوون بەشدارییان کردووە و 103 خاوەن کاریش لە فێشتیڤاڵەکەدان.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا