بۆ یەکەمجارە

لە بازیان بنکەیەکی خوێندن بۆ گەوران و دابڕاوانی خوێندن دەکرێتەوە

فەرهاد حەسەن

بۆ یەکەمجار لە بازیان بنکەی دەرگای خوێندن بۆ گەوران و دابڕاوان لە خوێندن، یاخود هەر نەچوونەتە بەر خوێندن، دەکاتەوە و ئاگاداری بۆ هەموو خەڵکی قەزاکە و دەورو بەری بڵاوکردوەتەوە، کە بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو2026 – 2027 هەڵدەستن بە کردنەوە بنکەکەیان.

بنکەکە ناوی (رەوا)یە قوتابخانەیەکی حکومیەو لە سێ قۆناغ پێکدێت، یەکەمیان  بریتیە لە پۆلی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی کە فێرخواز بە یەک ساڵ دەیبڕێت، دووەمیش بریتیە لە پۆلی سێیەم و چوارەمی بنەڕەتی کە فێرخواز بە یەک ساڵ دەیبڕێت  و قۆناغی سێیەمیش بریتیە لە پۆلی پێنجەم و شەشەمی بنەڕەتی کە فێرخواز بە یەک ساڵ دەیبڕێت .

بنکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تەواوبوونی هەر سێ قۆناغەکە لە ماوەی سێ ساڵدا فێرخواز بڕوانامەی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی پێدەدرێت .

ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت بخوێنن لە بنکەکەدا پێویستە تەمەنیان لە نێوان 15 تاوەکو 45 ساڵ بێت .

بۆ ناو تۆمارکردندەتوانن سەردانی ناوەندی قەزای بازیان، گەڕەکی شارەوانی، خوار فەرمانگەی شارەوانی بازیان، ناو بینای قوتابخانەی (لاس)ی بنەڕەتی بکەن، یاخود بۆ کارئاسانی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە موبایلەوە بکەن:

07721053672