سەروو 114 دۆلارە

نرخی نەوت جارێکی دیکە سەربەرەوخوار بووەوە

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەی نرخى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ جارێکە دیکە سەربەرەوخوار بووەتەوە و هەر بەرمیلێک لە سەرووی 114 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26.10.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 114 دۆلار و نیو دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 1.93٪ دابەزیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 101 دۆلاری خشت مامەڵە دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 2.24٪ دابەزیوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت نزیکبووەوە لە 117 دۆلار لە بازاڕی جیهانیدا و ئەوەش بەرزترین نرخ بوو کە لە ماوەى پێنج مانگى رابردوودا، تۆمار کرابێت.