دوێنێ شەو چی روویدا؟
ترەمپ هەر باسی ئێران دەکات و هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیلیش جێی مشتومڕە
ژووری هەواڵ
هەر لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلەوە تا هەواڵە ناوخۆییەکان بە کورت و پوختی هەموویتان پێ دەڵێین:
📌دوێنێ هەڵبژاردن لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو، رکابەرییەکی سەخت لە نێوان بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود و گادی ئایزنکۆت، سەرۆک و دامەزرێنەری پارتی یەشار هەبوو
📌کەناڵی 12ـی ئیسرائیل: تا ئێستا %48ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و نەتانیاهۆ 55 کورسی و ئایزنکۆت 50 کورسی و لیستە عەرەبییەکان 15 کورسیان بەدەستهێناوە
📌کاتژمێر 11:00 سندوقەکانی دەنگدان لە ئیسرائیل داخران
📌کەناڵی 12ـی ئیسرائیل هەرزوو ئەنجامی بەرایی دەنگدانەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و تا نیوکاتژمێر دوای دەنگدانەکان ئایزنکۆت 53 کورسی و ناتانیاهۆ 50 کورسی و لیستی عەرەبی 17 کورسیان بەدەستهێنابوو
📌لە بەرنامەی دوێنێ شەوی سەعاتی سفردا عەقید سەلام، راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی بە وردی باسی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل و پلانی ناتانیاهۆی کرد و لەم لینکەوە بینەری تەواوی بەرنامەکە بن:
📌لەملاشەوە ترەمپ هەر باسی ئێران دەکات و دەڵێت، بەسەر ئێراندا سەردەکەوین و هەرکاتێک بمەوێ دەتوانم کۆتایی بە شەڕەکە بهێنم
📌ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەپێی خەمڵاندنێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە شەڕی دژی ئێراندا 47 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
📌ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە مۆسکۆ پێشوازی لە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کرد و کۆبوونەوە و قسە لەسەر دابینکردنی غازی سروشتی لە رێگەی بۆریەوە کرا
📌دوێنێ شەو یەکەم ئەڵقەی دیدارە تایبەتەکەی دوکتۆر مەحموود لە 964 پەخشکرا و پەردەی لەسەر چەندین نهێنی لادا، لەم لینکەوە تەواوی بەرنامەکە ببینە:
📌وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار بۆ 964: لاهور شێخ جەنگی لە چاکسازی گەورانی سلێمانییە و داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی دادگاییەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوابخرێت
📌دوێنێ شەو ئەو ئۆتۆمبێلە بێ کۆدانەی لە بازگەکانی سلێمانییەوە تێدەپەڕین دەستیان بەسەردا دەگیرا و هۆکارەکەشی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بوو
📌وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: حکومەتی فیدراڵ پابەند نییە بە رێککەوتنی شەنگال و بە تاکلایەنە بەبێ حکومەتی هەرێم بڕیار لەسەر دۆخی شەنگال دەدەن و با ئێزدییەکان خۆیان کێیان پێ باشە و چییان پێ باشە بڕیاری لەسەر بدەن