لە جۆری (داتوره) بووە
له به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر 13 دۆنم زه‌وی چێندراو به مادده‌ی هۆشبه‌ر گیرا
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی له به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه‌كی كشتوكاڵیدا گیراوه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 13 دۆنمه و رووه‌كی ماده‌ی هۆشبه‌ری “داتوره”ی تێدایه له باشوری پایته‌خت.
(داتوره) رووەکێکی گیاییە ژەهراوی و سەر بە خێزانی سێبەری شەوانە (Solanaceae)، بە گوڵەگەورە و شێوە شمشاڵەکانی ده‌ناسرێته‌وه، خواردنی ئه‌و رووه‌كه، دەبێتە هۆی گێژبون، ژەهراویبون و وروژاندن و مه‌ترسی مردنیشی هه‌یه.
به‌وته‌ی بەڕێوەبەراتیەتییەکە “هێزێكی ئه‌منی له‌تیفیه له باشوری به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌ر چوار پارچه زه‌وی كشتوكاڵیدا گرتووه كه رووبه‌ره‌كانیان (پێنج دۆنم و چوار دۆنم و چوار دۆنم) بوون، له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر رووه‌كی داتوره‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه له زه‌وییه‌كاندا بون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نزیكه‌ی 40 هه‌زار رووه‌كی داتوره له زه‌وییه‌كان چێندرابون و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌ته‌وه سوتێندراو‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌م رووه‌كه به‌زۆری به شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ گه‌شه ده‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سێ كه‌س ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن زه‌ویه‌كانن، كه دووپاتیانكردوه‌ته‌وه كه سروشتی ئه‌م رووه‌كه‌یان نه‌زانیوه.