کیلۆی 1500 دەوەستێت
پەتاتە گرانبووە و کەمبووتەوە لە بازاڕدا
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
بەهۆی هاوردە نەكردنیەوە پەتاتە كەم دەبینرێت لە عەلوەی سلێمانی و نرخەكەشی 1500 دینار لەسەر هاوڵاتیان دەكەوێت.
سەروەر عەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی لە عەلوەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا وەرزی پەتاتە نییە ئەوەشی هەیە لە ساردکەرەوەکناد هەڵگیراوە و دەخرێتە بازاڕەوە بۆیە نرخەکەی گران بووە.
وتیشی، لە عەلەوە کیلۆی دەگاتە 850 دینار و لەسەر هاوڵاتیانیش کیلۆی 1500 دینار دەوەستێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی