نرخی نەوت روولە بەرزبوونەوەیە
91 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
توانا نەقی
لە دوێنێوە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش بە رێأەیەکی زیاترە و نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتووەتە سەروو 91 دۆلار.
بەپێی نوێترین داتاکانی بازاڕی نەوت لە ئەمڕۆ سێشەممەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.02٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 91.51 دۆلار.
هاوکات، نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە رێژەی 1.26% بەرزبووەوە و بەرميليکی بە 87.02 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێچەوانەی نەوتەوە، نرخی گازی سروشتی (Natural Gas) دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە بە رێژەی 0.59%، و هەر یەکەیەکی بە 2.871 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
چارتەکانیش نیشانی دەدەن کە ئاراستەی نرخی نەوت لەم چەند رۆژەی دواییدا بە تەواوی رووەو بەرزبوونەوە چووە و چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ئێران جێگری نرخی نەوت نەمێنێت.