ئاگری گرتووه‌

پاسداران كه‌شتییه‌كی غازیان كرده‌ ئامانج

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگەیاند کەشتییەکی پڕ لە غازیان کردووه‌تە ئامانج لە کاتێکدا هەوڵی تێپەڕبوونی داوه‌ بە رێگایەکی “نایاسایی” لە باشووری گەرووی هورمزدا.

لە بەیاننامەیەکدا هێزی دەریایی سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشه‌كه‌یانه‌وه‌ ئاگرێکی گەورە لە ژووری بزوێنەری کەشتییەکە هه‌ڵگیرساوه‌،  لەوكاته‌ی هه‌وڵیداوه‌ لە کەناڵی باشووری گەرووەکە تێپه‌ڕێت.