دراوی ئه‌لیكترۆنی
توندكردنی سزاكان
ئه‌مریكا ده‌ست بۆ دراوی كرپیتۆی ئێران ده‌بات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سکۆت بێسنت رایگەیاند، ئەمریکا بەنیازە دەست بەسەر نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی دراوی کریپتۆدا بگرێت کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا کە ئامانج لێی دابڕاندنی تارانه لە رووی ئابوورییەوە و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکانی بەرپرسانی ئێرانە.
بێسنت له ئیڤێنتێكی تۆڕی نیوز ماكس قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، ئه‌مریكا نیازی هه‌یه به‌سه‌ر نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار له دراوی كریپتۆ بگرێت، كه په‌یوه‌سته به ئێرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ تواناكانی ئه‌و وڵاته دابنێت له‌وه‌ی ده‌ست به پاره بگات یان بیگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و سزا و رێوشوێنانه‌ی ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر ئێران ده‌یگرێته‌به‌ر و توندكردنی سزاكانه.
“کریپتۆ” پارەی دیجیتاڵی مەجازییه و هیچ فۆرمێکی فیزیکی نییە و لەلایەن بانکی ناوەندی یان دەسەڵاتی حکومەتەوە سەرپەرشتی ناکرێت؛ لەبری ئەوە، بە تەواوی پشت بە تەکنەلۆژیای بلۆکچەین دەبەستێت بۆ تۆمارکردن و پاراستنی مامەڵەکان بە شێوەیەکی لامەرکەزی.