عه‌ره‌بی ده‌ره‌وه‌ش هاتوون
له حه‌سه‌كه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان
نووسینگه‌ی رۆژئاوا
خۆپێشانده‌رانی عه‌ره‌ب له حه‌سه‌كه و شوێنه‌كانی دیكه هاتوون و ئاڵای سوریا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌ك و ناوچه كوردییه‌كان و جۆرێك له پشێوییان دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9.10.2026 خۆپێشانده‌ران، كه به‌شێكیان له شه‌دادی و ته‌ل به‌راك و ته‌ل حه‌میسه‌وه هاتوون، هوتافی ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر ده‌ڵێنه‌وه و پشێوییان له ناو حه‌سه‌كه دروست كردووه و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێكدادانیش له ئارادایه.
وه‌ك ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتوون، خۆپێشانده‌ری عه‌ره‌ب هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه و گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان و هوتافی یه‌ك سوریا و یه‌ك ئاڵا و سوریای بێ جوداخوازان لێده‌ده‌ن.
دوێنێ كه ئاڵای سوریا له حه‌سه‌كه هه‌ڵكرا، گرژی و ئاڵۆزی له شاره‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان له نێوان خۆپێشانده‌رانی عه‌ره‌ب و هاوڵاتیانی كورد دروست بوو، برینداریشی لێكه‌وته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان و چه‌ند رۆژێكیشه داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی سوریا باڵاده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه كوردییه‌كاندا بسه‌پێنێت، له كاتێكیشدا حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات خه‌ریكی دانوستان و رێككه‌وتنن بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، كه تێكه‌ڵكردنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازی و ئەمنییەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەرە لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی نوێی سوریادا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا