جەنەڕال مەزڵوم عەبدی
مەزڵوم عەبدى:
دەبێت رێگە لەبەردەم ئەو لایەنانە دابخرێت کە دەیانەوێت فیتنە لە نێوان پێکهاتەکاندا بنێنەوە
وریا فەتاح
بەپێی بڵاوکراوەیەکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR)، مەزڵووم عەبدی هۆشداری توند دەدات لەو هەوڵانەی کە ئامانجیان دروستکردنی ئاژاوە و دووبەرەکییە لە نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا.
مەزڵوم عەبدى، راوێژکارى سەرۆکایەتیى سووریا، داوای کردووە رێگە بە تەواوی لەبەردەم ئەو لایەنانە دابخرێت کە دەیانەوێت ئاژاوە (فیتنە) لە نێوان پێکهاتەکاندا بنێنەوە.
هاوکات جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پاراستنی پێکەوەژیان و بەهێزکردنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە و دەبێت بپارێزرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژە شەپۆلێکى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى عەرەبى سوورى، لە حەسەکە دەستیپێکردووە و جەخت لەسەر یەکپارچەیى خاکى سووریا دەکەنەوە.