دراوی عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری - وێنە: 964
پشت لە نەوت دەکات
وەزارەتى دارایى عێراق: تا 2029 داهاتى نانەوتى بۆ 30% بەرز دەکەینەوە
964+
وریا فەتاح
نەوت سەرچاوەى سەرەکى داهاتى عێراقە، بەڵام گرژییەکانى ناوچەکە و بەتایبەت رێگرییەکان لە گەرووى هورمز، واى لە بەرپرسانى عێراق کردووە بیر سەرچاوەى ترى داهات بکەنەوە جگە لە نەوت.
وەزارەتى دارایى عێراق دەڵێت: لە ساڵانی رابردوودا رێژەی داهاتی نانەوتی لە عێراق تەنیا (6%) بووە، بەڵام حکومەت پلانیداناوە ئەم رێژەیە لە بودجەی ساڵی 2025دا کردووە بە (11%).
وەزارەتی دارایی لە پلانە ستراتیژییەکانیدا پێشبینی دەکات گەشەی داهاتە نانەوتییەکان بەردەوامیی هەبێت و لە بودجەی ساڵی 2027دا ئەو رێژەیە بگاتە (19%).
وەک لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئامانجی گەورەی حکومەت ئەوەیە کە تا ساڵی 2029، رێژەی پێشبینیکراوی داهاتی نانەوتی بازدانێکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و بگاتە (30%)ـی کۆی گشتیی داهاتەکانی دەوڵەت.