دوو ملیۆن خەرجى رۆژەکە
سەیروسەمەرەکانى ئاهەنگى تەخەروج؛ ئۆتۆمبێل رازاندنەوەى تێکەوت
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
جیاواز لە ساڵانى رابردوو، ئەمساڵ دەرچوانى زانکۆ زیاتر خویانداوەتە ئاهەنگى رۆژى دەرچونیان و خەرجى و مەسرەفێکى زۆر دەکەن، هەر ئەوەش نا شتى سەیروسەمەرەى تێکەوتووە، هەر لە بۆفیە مەفتوح تا رازاندنەوەى ئۆتۆمبێل.
دانەر مەحمود لەگەڵ دالیاى خوشکى چاپخانەیەکیان لە سلێمانى هەیە و لەم وەرزەدا سەرقاڵى جێبەجێکردنى داواکارى دەرچوانى زانکۆن بۆ رۆژى ئاهەنگى دەرچوونیان.
ئەوان شتى سەیروسەمەرە باس دەکەن و دەڵێن، کەس هەبووە داواى هەشت مەتر فلێکسى کردووە تەنیا بۆ باکگراوندى وێنەگرتن، یان 120 ستیکەرى سەر نەستەلە.
یەکێکى تر لە سەیروسەمەرەکان، داواکارى رازاندنەوەى ئۆتۆمبێل بووە، بە وتەى دالیا،”جاران تەنیا ئۆتۆمبێلى بوک و زاوا دەڕازاندرایەوە، بەڵام ئەمساڵ دەرچوویەکى کچ داواى کردووە ئۆتۆمبێلەکەشى بۆ بڕازێنینەوە”.
لەبارەى تێچووى ئاهەنگى دەرچوون، بەوتەى دالیا نرخەکان بەپێى خواستن، بەڵام تا دوو ملیۆن رۆیشتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح