هەواڵەکان؛

تەرمی گەنجە ونبووەکەی رواندز دۆزرایەوە و مزگەوتێکیش فریای خانمان دەکەوێ

ژووری هەواڵ

وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: کەیسەکەی دکتۆر عەبدلولەتیف سەلەفی لای ئێمە نەماوەو لە دادگایە، ئەوان هەرچی بڵێن ئێمە بە تەواوی پابەند دەبین پێوەی.
ئێوە دەزانن لە مانگی تەمموزی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا بە فەرمانێکی وەزاری عەبدوللەتیف سەلەفی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی دەرکرد، ئەمڕۆ پەیامنێری 964 وەزیری خوێندنی باڵای بینی و پرسیاری ئەو کەیسەی لێکرد.

******

ئەو گەنجەی دوو رۆژ بوو لە رەواندز بۆی دەگەڕان دۆزرایەوە، بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە ئەوە بوو ئەوەی دۆزرایەوە تەرمەکەیەتی.
گەنجەکە تەمەن 25 ساڵەو کردبوویە عادەت هەفتانە بۆ راوەماسی دەچووە سەر رووبار، بەڵام لە ئاخیر جاردا دوو رۆژ دیار نەما، بۆیە کەسوکارەکەی هێزە ئەمنییەکان کەوتنە سۆراغی، ئەم بەیانییە لە ناو خەرەندی رەواندز دۆزرایەوە.

******

لە شوێنێکی قەرەباڵغی شەقامی ئیبراهیم پاشا لە سلێمانی مزگەوتێک لە دروستکردندایە بەس تایبەتە بۆ ئافرەتان، جا ئەمە هەم دەبێتە مزگەوت و هەم دەبێتە شوێنێک بۆ پشوودانی ئەو هەموو خانمەی بۆ نەخۆشی و عیادەو دەرمان روویان دەکەوێتە ئەو شەقامە.

******

سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە میلییەکان رووی دەمی دەکاتە ئەو کەسانەی باسی شکۆی هونەرمەندان دەکەن و دەڵێ کەی توانیتان پارچەیەک حەب بۆ هونەرمەند بکرێن و نەهێڵن رەزیل و زەلیل بێت ئەو کاتە با باسی شکۆی هونەرمەند بکەن.