سلێمانی

بارهەڵگرەکان بۆیان نییە رۆژانی هەینی هاتوچۆ بکەن

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە سلێمانی لە رۆژانی هەینی، کەوتە بواری جێبەجێکردن و ئەمڕۆ دەستیپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 1:5.2026 رایگەیاند،  جێبەجێکردنی فەرمانی قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی هەینی، لە کاتژمێر 7ی بەیانی تا 12ی شەو دەستیپێکرد و رێگە بە هیچ بارهەڵگرێک نادرێت لەو کاتەدا سەردانی سەیرانگاکان بکەن.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: ئەم ئەرکە بە سەرجەم بازگەکان و مەفرەزەکانی هاتوچۆی دەرەوەی شار سپێردراوە و ماندوونەناسانە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.