پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی کرد
پارێزگاری هەڵەبجە: لە گوندەکان گرفتی کەمی مامۆستامان هەیە
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ یەکشەممە چووە قوتابخانەی گۆرانی بنەڕەتی و لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردە، مامۆستا و قوتابیان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا.
پارێزگار لەگەڵ ئەوە نییە فەرمانبەر لە چوارچێوەی مامۆستا بۆ پارێزگاکە هەژمار بکرێ و دەڵێ، ئەوان ئەرکی فەرمانبەرایەتی جێبەجێ دەکەن، ئێمە پێویستیمان بە مامۆستایە کەسێک وانە بڵێتەوە.
هەردوای مەراسیمەکە نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، کێشەی کەمی میلاکات و بینامان هەیە، داوامان لە سەرمایەداران کردووە کە هاوکار بن لە چارەسەرکردنی کێشەی بینا و داواش لە حکومەت دەکەین بەجیا دامەزراندن بۆ کەرتی پەروەردە بکاتەوە.
ئەو وتی، لە تەوێڵە و بەشێک لە گوندەکان گرفتی کەمی مامۆستامان هەیە و هێشتا بەشێک لە مامۆستاکان دەبێ لێرەوە “هەڵەبجە”وە بچن بۆ تەوێڵەوە بێنەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا