حاڵی کرێکارانی کەرکوک باش نییە
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
سبەی جەژنی کرێکارانە و ئامارەکان دەڵێن حاڵی کرێکارانی کەرکوک هیچ باش نییە.
ئەمڕۆ لە کەرکوک یادی رۆژی کرێکاران پێشخراو لە باخچەی مامەڕیشە یادەکەیان کردەوە، لەوێ باسیان لەوە کرد کە لەماوەی 16 مانگی رابردوودا 25 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوەو 334 کرێکاری دیکە بریندار بوون.
رزگار سەعید سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی کەرکوک بە964ـی وت، ئەو ئامارە لە سەرەتای ساڵی 2025 هەتا ئەمڕۆ حیسابکراوە، بەڵام ئێمە هێشتا کەمەو پێمان وایە ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە.
هەر لەوێ ئامادەبووەکان وتیان لە کەرکوک منداڵی زۆر هەن کاریان پێدەکرێت، داوایان لە ئیدارەی شارەکە کرد هەم رێ لە کارکردنی منداڵان بگرێت و هەم هەق و حیسابی خانەنشینانی کەرتی ئەهلی نەخورێت.