ئامادەین ماڵ بە ماڵ پاک بکەینەوە

گەنجانی سلێمانی گەیشتن و قۆڵیان لێ هەڵماڵی لە هەولێر

رێباز یونس – هەولێر

زیاتر لە 40 گەنجی شاری سلێمانی بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی هەولێر هاتوون بۆ پاکردنەوەی شەقامەکان و ناوماڵەکان.

ئالان قادر یەکێکە لە خۆبەخشە گەنجەکانی سلێمانی و بە 964ـی وت، “ئێمە لە سلێمانیەوە هاتووین بۆ ناو خاڵکی خۆمان دەمانەوێت پێیان بڵێین کە سلێمانی پاڵپشتانە، ئەگەر ئازارێک هەبێت بۆ خەڵکی هەولێر ئازاری خەڵکی سلێمانیە”.

دەشڵێت، ئێمە وەکو دەستپێک کۆڵان بە کۆلانی شاری هەولێر پاک دەکەینەوە، بەیانی پێنج شەمەش ئەگەر رێگەمان پێبدەن کەمپین دەکەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی