شەوى رابردوو چى روویدا؟

ئەگەرى دەستپێکردنەوەى شەڕ هەیە

وریا فەتاح

بە قسەى میدیاى ئێرانى بێت، ئەمجارە ئەمریکا داواى ئاگربەستى کردووە، بەڵام ئێران وتویەتى دوو مانگ نادەم دەبێت لە یەک مانگدا هەموو شتێک یەکلایى ببێتەوە. لەولاوە ترەمپ دەڵێت: ئەگەرى دەستپێکردنەوەى هێرشەکان هەیە. لە رووبارى گەلى عەلى بەگیش تیمەکان سەرقاڵى گەڕانن بە دواى تەرمى ئەو منداڵانەى لە رووداوى کەوتنەناوەوەى ئۆتۆمبێلەکە بێسەروشوێن بوون.

بۆ ئەوەی لە هەواڵەکان دانەبڕێن کورت و پوخت هەموو ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوو روویانداوە لێرەدا بیزانن؛

📌گەڕانى تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خۆبەخشان بەدواى تەرمى ئەو سێ منداڵەى لە رووداوەکەى رووبارى گەلى عەلى بەگ بێسەروشوێنن، بەردەوامە.

📌دواى چاوەڕوانییەکى زۆر، دواجار یانەى ئامەد سپۆر سەرکەوت بۆ سوپەرلیگى تورکیا و هاندەرانى ئەو یانەیەش دەستیان بە ئاهەنگێڕان کرد

📌 نیویۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئێرانی: تا ئاگربەستی هەمیشەیی باس لە داهاتووی بەرنامە ئەتۆمییەکە ناکەین.

📌ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە: دەستمان کردووە بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

📌ترەمپ: ئێران هێشتا باجێکی گەورەی پێویستی نەداوە لە بەرامبەر ئەوەی کە کردوویەتی.

📌فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئاماژەی بە سەردانی فەرماندە براد کووپەر کردووە، بۆ لای سەربازە ئەمرکییەکان لەسەر کەشتی ئێس ئێس تریپۆلی، کە لەدەریای عەرەبیدا جێگرکراوە.

📌ترەمپ:ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە، گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران “زۆر نەرمە”.

📌ترەمپ: بەمزووانە لێکۆڵینەوە لەو پلانە دەکەم کە ئێران ناردوویەتی.

📌میدیای ئێران: ئەمریکا داوای ئاگربەستی دوو مانگەی کردووە، بەڵام ئێران لە وەڵامدا وتوویەتی دەبێ لە یەک مانگێکدا هەموو شت یەکلایی ببێتەوە و لەبری درێژکردنەوەی ئاگربەست سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ بێت.

📌سوپای ئیسرائیل: هۆشداری چۆڵکردن دەداتە دانیشتووانی 11 گوند لە باشووری لوبنان، وەکو ئامادەکارییەک بۆ بۆردومانکردنیان.

📌کەشتییەکى نەوتی ئێران کە 1.9 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو، توانی لە گەمارۆی دەریایی رزگاری بێت و گەیشتە رۆژهەڵاتی دوور.

📌بەهای تمەن دیسان دابەزی و هەر 100 دۆلارییەک 18 ملیۆن تمەنی تێپەڕاندووە.