پۆلیسى سلێمانى:
هەر کەسێک خۆى بە کەسوکارى ئەو هاوڵاتییە دەزانێت سەردانى پۆلیسى سەرچنار بکات
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى سەرچنار هاوڵاتییەکى دنیادیدەى دۆزیوەتەوەو داوا لە کەسوکارى دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى.
بەپێى ئاگادارییەکى پۆلیسى سلێمانى، هاوڵاتییەک کە بە وتەى خۆى ناوى (عەبدولکەریم شەوکەت مەحمود)ـە، لەئێستادا لەبنکەی پۆلیسی سەرچنارە و لەلایەن ئەوانەوە دۆزراوەتەوە.
داواش دەکات، هەرکەسێک خۆی بەخاوەن و کەسوکاری دەزانێت یان زانیاری هەیە لەسەری، سەردانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار بکات. یان پەیوەندی بکات بەژمارە موبایلی 07769509206 .