نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی پێبووە

کەشتییەکی ئێرانی گەرووی هورمزی تێپەڕاند

964+

ژووری هەواڵ

سەرەڕای گەمارۆ قورسەکەی ئەمریکا بەسەر سنووری دەریایی ئێراندا، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی گەرووی هورمزی تێپەڕاند و گەیشتە رۆژهەڵاتی دوور.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری (TankerTrackers)، کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران (NITC) کە بڕێکی زۆر نەوتی خاوی هەڵگرتووە، توانی لە هێزی دەریایی ئەمریکا دەرباز بێت و بگاتە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوور.

ئەم کەشتیە گەورەیە ناوی (HUGE)ـە و زیاتر لە 1.9 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە، کە نرخەکەی بە نزیکەی 220 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ماڵپەرەکە باس لەوە دەکات، کە نەوتهەڵگرەکە لە گەرووی “لۆمبۆک” لە ئەندۆنیزیاوە بەرەو دوورگەکانی “ریاو” بەڕێکەوتووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە کەشتییەکە لە رێکەوتی 20ی ئازاری 2026ـەوە سیستەمی ناسینەوەی خۆکاری (AIS) کوژاندووەتەوە بۆ ئەوەی شوێنپێی هەڵنەگیرێت.

ئەم هەنگاوەی ئێران وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی سزاکانی ئەمریکا و گەیاندنی نەوت بە بازاڕەکانی ئاسیا دەبینرێت.

هاوکات به‌گوێره‌ی داتاكانی كه‌شتیوانی و شیكاری هاتوچۆی كه‌شتیه‌كان له‌ تەنگه‌ی هورمز، له 13.4.2026 و دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی كه‌شتیوانی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، 81 كه‌شتی توانیویانه‌ تەنگه‌ی هورمز ببڕن و له‌ كۆی 145 كه‌شتی كه‌ هه‌وڵی تێپه‌ڕینیان داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 56%ی كۆی هاتوچۆ ئه‌و ماوه‌یه‌.

ئێران: کردنەوەی گەرووی هورمز بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمی

ئێران: کردنەوەی گەرووی هورمز بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمی

واشنتن پەنا دەباتە بەر ژیری دەستکرد بۆ پاککردنەوەی گەر...

واشنتن پەنا دەباتە بەر ژیری دەستکرد بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین