میدیای ئێران: ئەمریکا داوای ئاگربەستی دوو مانگەی کردووە
میدیای ئێران:
“ئەمریکا داوای ئاگربەستی دوو مانگەی کردووە”
964+
شۆڕش قادری
میدیای ئێران دەڵێت، ئەمریکا داوای ئاگربەستی دوو مانگەی کردووە بەڵام تاران رەتیکردووەتەوە و پێیوایە دەبێ شەڕ بەیەکجاری کۆتایی پێبهێنرێت.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، ئێران لەڕێی پاکستانەوە و بە 14 خاڵ وەڵامی پێشنیارە 9 خاڵییەکەی ئەمریکای داوەتەوە کە تیایدا داوای ئاگربەستی دوو مانگەی کردووە، تاران وتوویەتی دەبێ لە یەک مانگدا هەموو شت یەکلایی ببێتەوە و لەبری درێژکردنەوەی ئاگربەست سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ بێت.
هەروەک چەند پرسێکی دیکەی وەک هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و کۆتاییهێنان بەجەنگ لە هەموو بەرەکان، لەناو وەڵامەکەی ئێراندا بوون.