میدیای ئێران:

“ئێران بەندەرەکانی پاکستان دەکاتە جێگرەوەی ئیمارات”

شۆڕش قادری

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، دوای چەندین ساڵ هەوڵی دیپلۆماسی، وەزارتی بازرگانی پاکستان رەزامەندیدا کاڵا و شوومەکی وڵاتی سێیەم لەڕێی خاک و بەندەرەکانی پاکستانەوە بگوازرێنەوە بۆ ناو ئێران.

لە چەند ساڵی رابردوو، زۆربەی هاوردە و ترانزیتی ئێران لەڕێی بەندەرەکانی ئیماراتەوە و بەتایبەتیش جەبەل عەلی ئەنجام دراوە کە لەئێستادا بەهۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخیان ئاڵۆز بووە.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئێران، کردنەوەی سنوورەکانی پاکستان بەڕووی تاران، نەک هەر هەمەچەشنی رێگاکان زیاد دەکات، بەڵکو ئاسایشی دابینکردن خۆراک لەو وڵاتە بەهێز دەکات.