دوێنێ شەو لە کوردستان و ناوچەکە چی روویدا؟

پێکهێنانی حکومەتە تازەکەی عێراق و بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر بارهەڵگرەکان

964+

شۆڕش قادری

دوای چەندین کۆبوونەوە و دواخستن  دواجار نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.

درەنگانی شەوی رابردوو بارهەڵگرێک بەبارەوە لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ پردێ گڕیگرت، جگە لە سووتانی بارهەڵگرەکە و بارەکەی، زیاتر لە 50 ملیۆن دیناریش سووتا، بەڵام شۆفێرەکەی سەلامەت دەرچوو.

دوای رووداوە هاتوچۆکانی کەرکوک وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیارێکی لەبارە بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی بیناسازی دەرکرد و لە ئەمڕۆوە، بارهەڵگری ژمارە کاتی بۆی نییە لە 4 تۆن زیاتر باربکات.

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک رایگەیاند، رۆژی 1.5.2026 گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرە و کەرکوک دەستپێدەکاتەوە.

لە گەڕەکی مەسیحییەکانی دهۆک خانوویەکی کۆن بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە داڕما، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەوە.

لە سەردانەکەیدا بۆ روسیا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هەرچی لەژێر بەڕە بوو هێنایەسەر بەڕە و ئاشکرای کرد کە لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل، مۆسکۆ پاڵپشت و هاوکارییان بووە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمریکی بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیارێکی وڵاتەکەی پێشکەش بە ئەمریکییەکان کردووە، لەبارەی ئەوەی کە تاران ئامادەیە گەرووی هورمز بە تەواوی بکاتەوە، بەرامبەر دواخستنی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی.

کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، هیچ زانیارییەکمان لەبەر دەستدا نییە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵگرتنەوەی مینەکان لە گەروی هورمز، سەبارەت بە رووداوی تەقەکردنەکەش وتی، ئەمە سێیەمین هەوڵی تیرۆرکردنە کە دژی دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دەدرێت و هیچ سەرۆکێک لە مێژووی ئەمریکادا رووبەڕووی بارودۆخی لەم شێوەیە نەبووەتەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو شا چارڵز و شاژنە کامێلا چوونە کۆشکی سپی، سەردانەکەیان چوار رۆژ دەخایەنێت و ئامانج لێی چاککردنەوەی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.

دوو شەمەندەفەر لە وێستگەیەکی دەرەوەی جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا بەیەکیاندا کێشا، لە رووداوەکەدا لانیکەم 14 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 80 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرۆک کۆمار کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ...

سەرۆک کۆمار کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد

سەردانەکەی عێراقچی بۆ روسیا؛ راوێژکردن لەگەڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ روسیا؛ راوێژکردن لەگەڵ "دۆستان" لەبارەی جەنگ و ململانێکان

دوێنێ شەو چی روویدا

دوێنێ شەو چی روویدا