کێن ئەوانە؟
30 كه‌س له سنووری سلێمانی ده‌ستگیر كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەرماندەیی پاسەوانی سنوور، دەستگیرکردنی 30 کەسیان راگەیاند کە هەوڵی بەزاندنی سنووری نایاساییان دابوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
فەرماندەییەکە له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانده‌یی لیوای 21 له سنووری پارێزگای سلێمانی 30 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئاسیاییان هه‌یه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و قاچاخ بێنه ناوه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه فەرماندەییەکە دوێنێش ده‌ستگیركردنی 21 كه‌سی دیكه‌شی له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوكرده‌وه، كه به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی وڵاتانی ئاسیایین و ویستوویانه به قاچاخ له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، دهۆک و واسته‌وه بێنه ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه روونیكرده‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان كراوه و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.