كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
قه‌رزه‌كانی كازمی و سودانیین
حكومه‌تی عێراق 210 ترلیۆن دینار قه‌رزاره
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ئاشكرای كرد، حكومه‌تی عێراق بڕی 210 ترلیۆن دینار قه‌رزاره، كه به‌شێكیان قه‌رزی كاتی سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی پێشوو، مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د شیاع سودانیین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8.10.2026 یوسف كیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتیکردەوە، حکومەتی عێراق دۆخێکی دارایی سەختی بە میرات بۆ ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بە زیادبوونی قەرزەکان و دابەزینی داهاتی نەوت.
كیلابی له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا دەڵێت: “سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ئەو کێشانەی پەیوەندیدارن، کە بارگرانییان لەسەر هاوڵاتیان دروستکردووە، پێشتریش حکومەتی مسته‌فا كازمی قه‌رزێكی بە بڕی 70 ترلیۆن دینار رادەستی حکومەتی محه‌مه‌د شیاع سودانی کرد.
ده‌شڵێت: حکومەتی سودانییش قەرزە نەدراوەکانی بە بڕی نزیکەی 210 ترلیۆن دینار رادەستی حکومەتی ئێستا کرد، ئه‌مه‌ش هاوکاتە لەگەڵ وەستانی فرۆشتنی نەوت بۆ زیاتر لە شەش مانگ بەهۆی رووداوەکانی گەرووی هورمزه‌وه.
كیلابی پێی وایه “ئەم پێشهاتانە وڵاتەکەیان رووبەڕووی ئاستەنگی دارایی گەورە كردووه‌ته‌وه، کە پێویستی بە رێوشوێنی بەپەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنیان”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و لایانانه ئاشكرا بكرێن، كه عێراقیان دووچاری قه‌رزی زۆر كردووه و داوای كرد رێوشوێنی توند بەرامبەر بەو کەسانە بگیرێتەبەر، کە لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی تێوەگلاون.
ئه‌م قسانه‌ی یوسف كیلابی دوای ئه‌وه دێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریدا نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار دیاریی کرد و بەپێی بڕیارەکە، نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی 150 هەزار دینارە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک، نرخی فرۆشتنی بە بانکەکانیش 151 هەزار و فرۆشتنیشی بە هاوڵاتیان 152 هەزار دینارە، ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه په‌سند كرا، بڕیاره‌كه‌ش شڵه‌ژانی له بازاڕ و له ناو هاوڵاتیان دروست كرد و نرخی دۆلاریش ئێستا له بازاڕ به 168 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.