لە گوندێکی خورماتوو

بوتڵی غاز تەقی و کچێک لەكاتی چێشتلێنان گیانی لەدەستدا

سیروان خورشید – خورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 320.8.2026، لە گوندی تەپەسەوزی سەر بە قەزای خورماتوو بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە لە ماڵێکدا، کچێکی تەمەن 13 ساڵ سووتا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

تەندروستی شارەکە دەڵێن، رێژەی سوتاووی کچەکە 100% بووە.

ئیبراهیم خالد، ئێشکگر لەنەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، دەرکەوتووە رێژەی سووتانی جەستەی کچەکە 100% بووە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە کچەکە لەناو چێشتخانەی ماڵەوە سەرقاڵی چێشت لێنان بووە، و لەپڕ غاز و تەباغی ماڵ تەقیونەتەوە و ئاگری گرتووە، سەرەڕای هەوڵی خێزانەکەی بۆ فریاکەوتن و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام جەستەی کچەکە بە تەواوی سووتاوە.

ئەو ئێشکگرەی نەخۆشخانەی خورماتوو باسی لەوەکرد، لە ئێستادا تەرمەی کچەکە بەمەبەسی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادیی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک کراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا