زانیاری سەرەتایی: دوو کەس گیانیان لەدەستداوە
تەقینەوەیەک لە گەڕەکی مۆردانەی هەڵەبجە روویدا
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
تەقینەوەیەک لە گەڕەکی مۆردانەی هەڵەبجە روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “پێدەچێت تەقینەوەکە بەهۆی گولـلە هاوەنەوە روویدابێ و بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا وردەکاری چۆنیەتی رووداوەکە نەزانراوە و ئەو دوو کەسەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ناویان، (نەوزاد مارف و سەرهەنگ کەبیر ئیناخی)ـیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری