میدیای ئێران:

“کۆبوونەوەکانی عێراقچی لە پاکستان پەیوەندی بە دانوستانی ئەتۆمییەوە نییە”

964+

شۆڕش قادری

دوای گەڕانەوەی لە عومانەوە بۆ پاکستان، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی تر چووەوە لای عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان و لەگەڵی کۆبووەوە.

هەر دوای ئەو کۆبوونەوەیە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە کە گەڕانەوەی عێراقچی بۆ پاکستان و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، هیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراقچی مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەداتە بەرپرسانی پاکستان وەک وڵاتێکی نێوەندگیر، هاوکات چەند پرسێکی دیکەش وەک دۆخی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران باس دەکرێن.

چەند رۆژێک پێش ئێستا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران چووە پاکستان، پێش سەردانەکەی میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، عێراقچی زنجیرەیەک سەردان بۆ وڵاتانی پاکستان و عومان و روسیە ئەنجام دەدات، هەرچەندە قەراربوو دوێنێ شاندێکی ئەمریکاش بچێتە ئیسلام ئاباد، بەڵام بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەردانەکە هەڵوەشایەوە، ئەمڕۆ عێراقچی لە ئیسلام ئابادەوە چووە مەسقەتی پایتەختی عومان و هەر ئەمڕۆش گەڕایەوە ئیسلام ئاباد.

عێراقچی دەگەڕێتەوە پاکستان و باس لە دەسپێكردنەوەی دان...

عێراقچی دەگەڕێتەوە پاکستان و باس لە دەسپێكردنەوەی دانوستان دەكرێت

عێراقچی رەتیدەکاتەوە قسەی لەگەڵ ویکتۆف کردبێت

عێراقچی رەتیدەکاتەوە قسەی لەگەڵ ویکتۆف کردبێت