دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
"کەس ئامادە نییە سەرکردایەتی تاران بکات"
ترەمپ: بەمزووانە شەڕی ئێران کۆتایی دێت و نرخی نەوت دادەبەزێ
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەری زمان و بنی زمانی ئێرانە و دەڵێت، بەمزووانە شەڕ لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی دێت و نرخی نەوتیش دادەبەزێ.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تازەترین لێدوانیدا رایگەیاند، “گەمارۆکانی سەر ئێرانمان بە دیواری پۆڵاین ناوزەد کردووە و بەمزووانە یەدەگەی ستراتیژی نەوتی خۆمان پڕ دەکەینەوە، هەر کاتێکیش شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی هات، نرخی نەوت دادەبەزێ”.
“شەڕ لەگەڵ ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت، دیار نییە بە چ شێوەیەک، بەڵام رەنگە رێک دوای هەڵبژاردنی نیوە خولی ئەمریکا بێت”، ترەمپ وادەڵێت.
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیشی کردووەتەوە کە کێشەی هەرە سەرەکی ئەو ئەوەیە کە نازانێ لەگەڵ کام بەرپرسەی ئێران مامەڵە بکات، چونکە کەس ئامادە نییە سەرکردایەتی ئەو وڵاتە بکات.
ترەمپ جارێکی دیکە دڵنیایی دایە هەموو وڵاتانی جیهان کە هەرگیز تاران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی و لەو بابەتەدا هیچ خەمیان نەبێ.