سەعاتی سفر؛

شەڕەکە سەری کێشاوە بۆ ئیقلیمی و یەمەنیش ئاگر دەکاتەوە

ژووری هەواڵ

دۆخەکە بەشێوەکی لێهاتووە کە بەرەوە تەقینەوە و شەڕی ئیقلمی دەچێت و شەڕی یەمەنیش تا دێت فراوانتر دەبێت، بە داخستنی بابولمەندەبیش جیهان توشی زیانێکی زۆر دەبێت.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمەی ئێستا روو دەدات، قۆناغی یەکەمی شەڕە هەرێمییەکەیە و فروانتریش دەبێت، ئێرانیش لەپشت ئەوەوەیە و خۆی پێشتر ئەوەی راگەیاندووە کە شەڕەکە فراوان دەکات.

سەبارەت بە حوسیەکان دەڵێت، ئەمەنە گروپێکی زۆر کۆنن و بەڵام ئەوە ساڵێکە ناویان هاتووەتە بەر باس شەڕکەری ئازان و ئەنواع جۆری چەکیشیان هەیە ئێستا دەورووبەری بابولمەندەب بەدەست ئەوانەوەیە.

هەرچی سەبارەت بە ئۆکرانیایە عەقید سەلام دەڵێت بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار گوللە هاون و چەکیان کڕیوە کەچی یەک دانەشی ناتەقێت ئەوەش بۆ سەفەقات و گەندەڵی دەگێڕێتەوە.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی پرۆگرامی ئەمجارەی سەعاتی سفر:

– شەڕی نێوان حوسیەکان و حکومەت تەواو گەرم بووە
– چەکداری شەڕکەر خاڵی بەهێزیانە
– جوگرافیای یەمەن سەختترینە لە جیهاندا
– ئەو چەکانەی حوسیەکا بەکاریدەهێنن
– هەم پارتیزانی هەم تانک و موشەک بەکار دەهێنن
– ئێران بە کەشتی هاوکاری دەگەیەنێت بە چەکدارەکان
– سوپای حکومەت یان چەکدارەکان بەهێزترن
– گرنگی ستراتیژی بابولمەندەب
– ناوچەکانی دەورووبەری بابولمەندەب بەدەستی کێوەن؟
– میسر نایەوێت شەڕ فروان بێت و هیچ ناکات
– لەم شەڕەدا ئەمەریکا سعودیەی فرۆشت
– هاوکاریکردنی چین بۆ حوسیەکان
– هێرشەکەی عێراق بۆ سەر سعودیە
– رادارەکانی سعودیە درکیان بە درۆنەکان نەکرد
– ئەمریکا دەیەوێت ناوچەکە جێبهێڵێت
– گۆڕینی فەرماندەکانی میسان هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت
– سەدان هەزار بۆمب و گولەهاوەن بە ئۆکرانیا فۆشراوە و ناتەقن