لە "دیرک" ناڕەزایی لێکەوتەوە

حکومەتی کاتی سوریا کار لەسەر گۆڕینی ناوی کوردی قوتابخانەکان دەکات

فەرهاد حەسەن

لە شاری دیرکی رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی کاتی سوریا کار لەسەر گۆڕینی ناوی قوتابخانەکان دەکات کە بە زمانی کوردی ناونراون، بۆ ئەمش دانیشتوان و قوتابیان و مامۆستایانی ئەو شار ناڕازاین بە دروشمی جیاواز ئەو هەوڵەی حکوردتیان رەتکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، خۆپیشاندەران لەکاتی ناڕەزاییەکەیاندا وێنەی شەهیدانیان بەرزکردبووەوە، چونکە بەشێکی قوتابخانەکان بەناوی شەهیدانەوە ناونراون و بەشێکی دیکەی دروشمەکانیش بریتیی بووە لە “زمانمان ناسنامەمانە”.

بەپێی بەیاننامەیەک کە ناڕەزاییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەوان پابەندن بە بەها کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیان، دەلێن “دەستکاریکردنی زمان و مێژوومان هێڵێکی سوورە”، جەختیشیان کردووەتەوە، پاراستن و بەرگریکردن لێیان پابەندبوونێکی مرۆییە کە بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە کەرتی پەروەردەوە هەیە.

بەم دواییانە، حکومەتی کاتی سوریا رێکارێکی گرتووەتەبەر بۆ گۆڕینی ناوی قوتابخانەکان لە شارەکانی رەققە و تەبقە بەڵام لە ناو گۆڕینەکە گەیشتە شاری دیرک ناڕەزایی و توڕەیی خەڵکی لێکەوتەوە.