دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە لافاوەکەی ئیستانبوڵەوە تا دوایین لێدوانەکانی ترەمپ

هەژان هادی

لە لافاوەکەی ئیستانبوڵەوە تا دوایین لێدوانی ترەمپ و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دوێنێ شەوەوە هەرچی روویداوە لێرە بە پوختی پێتان دەڵێین:

📌 دۆناڵد ترەمپ: هەڵبژاردنی داهاتووی کۆنگرێسی ئەمریکا (هەڵبژاردنی نیوەخولی) رەنگە گرنگترین هەڵبژاردن بێت کە تا ئێستا بینیبێتمان.

📌 ترەمپ: ئێران نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆم و بەمزووانە کەیسەکەی یەکلایی دەکەینەوە

📌 کەناڵی سی ئێن ئێن: ترەمپ فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە کە پلانی هێرشی دیکە بۆ سەر ئێران دابنێن و خۆیان بۆ ئەگەری بەکارهێنانی (دایکی بۆمبەکان) ئامادە بکەن

🛑 دایکی بۆمبەکان (GBU-43/B MOAB) بەهێزترین چەکی نائەتۆمی ئەمریکایە کە نزیکەی 8.4 تۆن تەقەمەنی تێدایە و یەکەم تاقیکردنەوەی لە 2003 بوو.

📌 حوسییەکان رایانگەیاند، بە موشکێکی بالیستی فڕۆکەخانەی شا خالیدیان بەئامانج گرتووە.

📌 زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا: هەستەکەم لەلایەن ترەمپەوە خیانەتم لێکراوە، ئەو لەلایە راستەکەی مێژوو نەوەستاوە.

📌 زیلێنسکی رەتیکردەوە لە ژێر پەستان و قسەی ئەمریکا دەست لە کاربکێشێتەوە و واز لە سەرۆکایەتی بێنێت.

📌 زیلێنسکی: ستارلینک خزمەتگوزارییەکانی لە ئۆکرانیا سنووردار کردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرگری ئاسمانیمان دەبێت

📌 ئەکسیۆس لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە: سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکانی ستارلینک لە ئەمریکا پەیوەندی بە ئیدارەی ترەمپەوە نییە

📌 شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ رووی لە ئیستانبوڵ کردووە و بەهۆیەوە لافاو هەستاوە و زیانێکی زۆر بە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە چەند شوێنێکی پارێزگاکە پەکی کەوتووە.

📌 بەهۆی باران و لافاوە ئیستانبوڵەوە، تا ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان مێردمنداڵێکی 14 ساڵە.

📌 دوای لافاوە بەهێزەکە، پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتە پشوو.

📌 ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و 11 كەسی دیكە لە دەستگیركراوانی لالەزار لە دادگای 2ـی تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

📌 دوێنێ شەو یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەی غوێرانی حەسەکە، چوونەسەر حەشارگەی ژمارەیەک چەکدار و بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و سوکایەتیکردن بە هێماکانی کورد، چەند کەسێکیان لێ دەستگیرکردن.

📌 لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، یانەی عەجمانی ئیماراتی بە ئەنجامی 5-4 لە یانەی هەولێری بردەوە.