لە گەرمیان

بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

964+

توانا نەقی

لە گوندی باناسیاوی سەربەناحیەی کۆکس لە گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیاسۆرینتۆ) بەئاراستەی کەلار هاتووە، لە گوندی باناسیاوی سەربە ناحیەی کۆکس خێرای زیادبووە و لە تاسەیەکی داوە پاشان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا.

ئاماژەی بەوەشكراوە،هەر بەهۆی ئەورووداوەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستداوە.

ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی سەماوەن و لە نەتەوەی عەرەبن لەدایک بووی ساڵی 1969 و 1965ـن و تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی کەلارن.