ئۆتۆمبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیرا

لە جامی سەیارەکەیەوە زبڵ و پاشماوەی فڕێدا سزادرا

شۆڕش قادری

لە زاخۆ شۆفێرێک لە جامی سەیارەکەیەوە زبڵ و پاشماوەی فڕێدا، کامێرکانی سەرشەقام گرتیان، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەرداگیرا و سزای داراییش درا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی زاخۆ، ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێ کە شۆفێرەکە لە ناوەڕاستی شەقامەکە کلێنس و عەلاگە و هەندێک شتی دیکەش فڕێدەدات، بێ ئەوەی هەست بە بەرپرسیارێتی و پاک و خاوێنڕاگرتنی ژینگە بکات.

هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەرداگیراوە و سزای دارایی شۆفێرەکەش دەدرێت.

بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم، فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لە جامی ئۆتۆمبێلەوە، سزای 40 هەزار دیناری هەیە.