پڕۆژەی شەقامەکانی باغلومنارە بەرەو تەواوبوون دەچێت - وێنە: پارێزگای هەولێر
لە هەولێر
هەنگاوێکی نوێ بۆ باشترکردنی هاتوچۆ؛ دوو شەقامی 60 مەتری لە باغلومنارە
ئەحمەد مستەفا
بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی ژێرخانی رێگاوبانی هەولێر، پرۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان و دوو شەقامی سەرەکی لە کەرتی باغلومنارە بە خێرایی بەرەو تەواوبوون دەچێت.
ئەم پڕۆژەیە کە بە سەرمایەی 63 ملیار و 887 ملیۆن دینار لە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، تەنیا دروستکردنی شەقامەکان ناگرێتەوە، بەڵکو دامەزراندنی تۆڕی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاوی خواردنەوەش بەشێکی سەرەکیی کارەکانە.
لە گرنگترین بەشەکانی پڕۆژەکە، دروستکردنی دوو شەقامی سەرەکی بە پانی 60 مەترە؛ شەقامگەلێک کە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی پەیوەستکردنی چەند ڕێگای سەرەکییەوە، گۆڕانکارییەکی دیار لە هاتوچۆی ناوچەکە دروست بکەن.
وەک پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.9.2026 بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێ، یەکێک لەم شەقامانە رێگای سەرەکیی موسڵ لە رێگەی مەخموورەوە بە ناوچەکە دەبەستێتەوە، لە کاتێکدا شەقامی دووەم پەیوەندی لەنێوان شەقامی 120 مەتری و شەقامی 150 مەتری دروست دەکات.
ئەم پەیوەندییە رێگایییە نوێیانە دەتوانن هۆکارێک بن بۆ باشترکردنی جوڵەی ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی فشار لەسەر هەندێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی ناوچەکە.
کارەکانی پڕۆژەکە