تۆپزاوا دۆزەخی سەرزەوی
قیژە و ناڵەی ژن و منداڵ دەگەیشتە “عەرشی عەزیزم”
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
چیرۆکە پڕ تراژیدییەکانی سەربازگەی تۆپزاوا ئەو شوێنەی بۆنی مەرگی رژاند بەسەر ئەنفالکراواندا، لەساڵی 1988 سەربازگەکە بوو بە شوێنی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوان بۆ چەندین رۆژ و هەر لەوێ لەژێر ئازار و مەینەتی گوازرانەوە بۆ نوگرە سەلمان.
محەمەد لالۆ کە شایەتحاڵێکی ئەنفال و چێشتلێنەری ئەوکاتی سەربازگەکەیە، شاهیدە بەسەر دەیان کاری دڕندانە کە لەلایەن دارودەستەی ئەوکاتی بەعسەوە بەرامبەر بە ئەنفالکراوان و منداڵ و ژن کراوە.
ئەو لەم دۆکیۆمێنتارییەی 964 دەڵێت، ئەوەی ئەو بینیویەتی بە چاوی خۆی ئەوەی بەرامبەر بە ژن و منداڵ و پیاوی کورد کراوە لە سەربازگەکە، هیچ کەس تەحەمولی ناکات و تەواو کارێکی نامرۆڤانە و دوور لە ئینسانیەت بووە کە کراوە.
دۆکۆمێنتارییەکە و قسەکانی محەمەد لالۆ بە تەواوی لە ماڵپەڕ و پەیجی 964 بەردەستە و دەتوانن بینەری بن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی