هاوڵاتیان كه‌ركوک دژی گرانیی نرخی کارەبای مۆلیدە گردبوونه‌وه
شه‌قامیان گرتووه و ئاگریان كردووه‌ته‌وه
كاروان ساڵحی
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 1.11.2026 هاوڵاتیانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی وه‌ك ئه‌سراومه‌فقودین و یه‌كی حوزه‌یران هاتنه سه‌ر شه‌قام و دژی گرانیی نرخی كاره‌بای مۆلیده گردبوونه‌وه.
وه‌ك په‌یامنێری 964 له كه‌ركوک وێنه و ڤیدیۆكانی گرتووه، به‌شێك له‌و هاوڵاتییانه تایه‌یان گڕ تێبه‌رداوه و شه‌قامیان گرتووه و ناڕه‌زایی توند ده‌رده‌بڕن.
دوو له هاوڵاتیانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌ك بۆ 964 قسه‌یان كرد و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مپێری 18 هه‌زار بۆ كاره‌بای مۆلیده گرانه و خه‌ڵك توانای نییه.
ئه‌وان ده‌ڵێن، هه‌ر پاره‌ی مۆلیده نییه و هه‌موو پێداویستییه‌كانی تری ژیان گران بوون.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه ده‌ڵێت: “قسەم بۆ سیاسییەکانە، کەرکوک موڵکی کەس نییە، کەرکوک تەنیا بۆ پۆست و پلە نییە، کەرکوک تەنیا بۆ قازانج و بەرژەوەندی نییە، دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەم خەڵکە بدۆزنەوە، دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەم خەڵکە هەژار و پێویستە بدۆزنەوە.
“زۆربەی ئەم خەڵکە کاسبکار و کرێکارن، رۆژێک نرخی دۆلاریان لەسەر بەرز دەکەنەوە، رۆژێک نرخی خۆراک و شتومەکیان لەسەر گران دەکەن، رۆژێک شتێکیان بەسەردا دەهێنن بەناوی کەرتی تایبەت، رۆژێکیش نرخی کارەبای مۆلیدەیان لەسەر زیاد دەکەن”، ئه‌مه قسه‌ی هاوڵاتییهكهیه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه، كه دیاره مامۆستایه، به 964ی وت، له قوتابخانه به‌هۆی بێكاره‌یی ئێواران ناچارن زوو قوتابییه‌كان بنێرنه‌وه، چونكه تاریك ده‌بێت و قوتابییه‌كان چاویان نابینێت.
ئه‌و وتی، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ركوک ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری وه‌زعه‌كه‌یان پێناكرێ، به بچنه‌وه ماڵه‌وه دابنیشن.
ئه‌مڕۆ له كه‌ركوک له لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌وه بڕیار درا نرخی ئه‌مپێرێكی كاره‌با مۆلیده 18 هه‌زار دینار بێت بۆ ئه‌م مانگه، جگه له چوار گه‌ڕه‌ك نه‌بێت، كه 13 هه‌زاریان بۆح حیساب بۆ كراوه، یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش ئهسراومهفقودینه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا