سیانیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمن
گروپێکی چوار کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە زاخۆ دەستگیرکران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
گروپێکی چوار کەسی تۆمەتبار بە دزیکردن لە ئیدارەی زاخۆ دەستگیرکران کە سێ لەوانە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
رۆژی شەممە 11.4.2026 دوکانێکی مۆبایل و شوێنێکی مۆکێت و مافور فرۆشیان شکاندبوو بەمەبەستی دزیکردن کە قاسەی پارەیان شکاندبوو و مۆبایل و کارتی مۆبایل و یاریە ئەلیکترونیەکان بەگوژمەیەکی زۆر دزیبوو.
پۆلیسی زاخۆ کە ئەم گروپەی دەستگیرکردووە دەڵێت، یەکێک لەو تاوانبارانە رابردووی هەبووە، و لەرێگەی ئەو تاوانبارەوە سەرجەم تاوانبارەکانی دیکەیش دەستگیرکران.
موقەدم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، پۆلیسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ توانیان لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر سەرجەم تاوانبارەکان دەستگیر بکەن و دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و بەندکراون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن