سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن:

“تەنیا ترەمپ دەتوانێت ئاشتی جیهانی بەدیبهێنێت”

ژێوار خدر

ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سانای تاکایچی  کۆبوونەوە و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رۆڵی ترەمپی بەرز نرخاند و رایگەیاند کە تەنیا ئەو توانای گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ جیهان هەیە لەم کاتە هەستیارەدا کە جیهان بە قۆناغێکی نائارامدا تێدەپەڕێت.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئاماژەی بەوەش کرد، کە دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کەشێکی ئەمنی مەترسیداری دروست کردووە، هۆشداریشی دا کە ئابووری جیهان بەهۆی پێشهاتەکانەوە لە لێواری لێداندایە و پێویستە رێگری لە هەر داڕمانێکی دارایی بکرێت کە زیان بە هەموو وڵاتان دەگەیەنێت.

سەبارەت بە ئێران، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن جەختی کردەوە کە نابێت هەرگیز رێگە بە تاران بدرێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات، هەروەها هەوڵەکانی ئێرانی بۆ داخستنی گەرووی هورمز و بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ بە توندی شەرمەزار کرد و داوای کرد کردەوە تێکدەرانەکان لە ناوچەکەدا بوەستێنرێن.