لە لوبنانیکردنەوە بۆ یەمەنیکردن
خێراترین و هەرزانترین هێڵی پەیوەندی.. عێراق بە کوێ دەگات؟
964+
هەرێم سەعید
بۆ چەندین ساڵ هۆشداریی دەربارەی عێراق ئەوە بوو کە لەوانەیە ببێتە لوبنانێکی تر، دەوڵەتێک کە کابینەو ئاڵای هەبێت، بەڵام سەروەری نییە، حکومەتێک کە بوونی هەیە، بەڵام بەتەواوی حوکمڕانی ناکات و سیستەمێکی سیاسی لەلایەن میلیشیاکان و کارێکتەری دەرەکیەوە دەبرێت بەڕێوە، بەڵام عێراق بەرەو شتێکی توندتر دەڕوات، نەک تەنها ئیفلیج، بەڵکو وەک ناوچەیەکی دابڕاو کە دەوڵەتان بە شێوەیەکی فەرمی و دبلۆماسی پەیوەندی لەگەڵدا ناکەن، لەبەری پەیوەندی لە رێگای چەناڵە دبلۆماسیەکانەوە هێرشی ئامانجدار و وێرانکاری و ناردنی بۆمب و فرۆکە دەگرنە بەر. لەم ڕوانگەیەوە ئاشکرایە چیتر لوبنان نییە بەڵکو یەمەنە.
فەرهەنگی چەمکی ئەم گۆڕانکارییە لە سیاسەت و نووسینی ئەکادیمیدا هەیە، پەیمانگای وڵاتانی کەنداوی عەرەبییە AGSI کە پەیمانگایەکی توێژینەوەی سەربەخۆیە لە واشنتن زۆرجار ئەم پەیوەندییە بە (دیپلۆماسی زۆرەملێ) وەسف دەکەن. بەکارهێنانی هەڕەشە و سزادان و هێز بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوت بەبێ راگەیاندنی جەنگ. هەروەها وێبێریانەکان ئەم دەستەواژەیە بەکاردەهێنێت لە گفتوگۆکردن لە ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. [وێبێریان، لە کۆمەڵناسی ئەڵمانی ماکس وێبەرەوە هاتووە] کەواتە کاتێک شیکەرەوەکان دەڵێن عێراق بەتەواوی وێبێری نییە، مەبەستیان ئەوەیە حکومەت تاکە ئەکتەر نییە کە کۆنترۆڵی هێز دەکات، میلیشیاو گروپە چەکدارەکانی دیکەش دەسەڵاتیان هەیە.
ئەم شێوازی حوکمرانییەی عێراق کە بووە بە یەمەن بە زەقی لە بڵاکراوەکانی ISPI پەیمانگایەکی ئیتاڵییە بۆ توێژینەوەی سیاسی نێودەوڵەتی ولە لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی بیرکردنەوەی بروکینگز و CSIS سەنتەری توێژینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی، دەردەکەوێت.
لەسەر ئەرزی واقیعیشدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا تا ئێستا لە لایەن جۆشوا هاریس سەرپەرشتی دەکرێت کە لە 2ی ئەیلوولی 2025 پۆستەکەی وەرگرتووە وەک کاربەڕێکەرێک کە نزمترین ئاستی پەیوەندی دیپلۆماسییە لەکاتێکدا پەیوەندی زیاتر لە ژێر بنەمای (وەڵامدانەوەی قەیرانەکان) بەڕێوە دەبرێت.
دیپلۆماسی هێشتا هەیە، بەڵام هێز بووەتە بەشێک لە چەناڵی دیپلۆماسی، لەم روانگەیەوە، ترسی راستەقینە داڕمانی دەوڵەت نییە بە مانای کلاسیکی، بەڵکو ئەو کەلتوورەیە کە بەرهەمی دەهێنێت. کەلتورێک کۆمەڵگا رادێنێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە قەیراندا بژیت و ئاژاوە دەبێت بە بەشێک لە ژیاندا و ئاسایی کردنەوەی فەوزا.
لەم جۆرە ژینگەیەدا، سیاسەت بچووک دەبێتەوە بۆ خۆڕاگری و مانەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت داهاتوو دروست نەکەن، بەڵکو خۆیان لەگەڵ ناسەقامگیریدا بگونجێنن.
ئەمە تراژیدیای قووڵتری عێراقە، جیهان پێشبینی دەکرد پاش جەنگ وەک دەوڵەتێکی بەهێزترو تەنانەت مۆدێلێکی دیموکراسی بۆ ناوچەکە دەربکەوت. لە جیاتی ئەوە، ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان ناچار بوون لە دۆخی مانەوەی هەمیشەیی بژین، لە وڵاتێکدا کە هێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات ببێتە ئەو وڵاتەی کە پێشتر بەڵێنی پێدرابوو.