خانەنشینان هێشتا لەبەردەم بانکەکانن
کاتژمێر 2 تێپەڕی و دابەشکردنى موچە دواکەوت
964+
دیلان محەمەد -سلێمانى
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی بڕیاریدابوو کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام کاتژمێر 2:00ـی تێپەڕاندووە و هێشتا دابەشکردنی مووچە دەستی پێنەکردووە.
لە بەیانیی زووەوە، سەدان مووچەخۆر و خانەنشین لەبەردەم بانکەکان نۆرەیان گرتووە، بەو ئومێدەی بەپێی وادەی فەرمیی راگەیەندراو، شایستە داراییەکانیان وەربگرن.
پەیامنێرانی 964 لە چەند ناوچەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم بانکەکان دروست بووە و خەڵکێکی زۆر لە چاوەڕوانیدا وەستاون، بەڵام تائێستا پەڕاوی دابەشکردنی پارە لەناو بانکەکاندا نەکراوەتەوە.
مووچەخۆران گلەیی ئەوە دەکەن کە چەندین کاتژمێرە لە چاوەڕوانیدان و وەزارەتی دارایی پابەندی ئەو کاتە نەبووە کە خۆی پێشتر دیاریکردبوو، ئەمەش بێزارییەکی زۆری لای ئەو خانەنشینانە دروستکردووە کە لە بەیانییەوە لەسەر پێ وەستاون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح