"دوو هەفتەیە خەریکی ئەم تابلۆیەم"

وێنەکێشێک: هونەری راستەقینە دەبێت پەیامی لەپشتەوەبێ

عەزیز عەبدوڵا -چەمچەماڵ

وێنەکێشێک کە خوێندکاری زانکۆی چەرمووە، ئاڵای کوردستان و گوندی چەرموو و مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و زانکۆکەی لەیەک تابلۆدا کۆکردوەتەوە و دەڵێت، هونەری راستەقینە دەبێت پەیامی لەپشتەوە بێت.

شاد محەمەد، گەنجێکی وێنەکێشە و لە فێستیڤاڵی زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ تابلۆکانی نمایش کرد و لە یەکێک لە تابلۆکانیدا ئاڵای کوردستان و وێنەی گوندی چەرموو و مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و زانکۆکەی کۆکردووەتەوە.

ئەو وێنەکێشە گەنجە لەبارەی تابلۆکەی بە 964ـی وت، زیاتر لە دوو هەفتەیە سەرقاڵی ئەم تابلۆیەم و هێشتا کاری تێدا ماوە، دوای تەواوبوونیشی پێشکەشی دەکەم بە چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو.

شاد باس لەوە دەکات، هونەری راستەقینە دەبێت پەیامی هەبێت و هەر لەو سۆنگەیەوە ئەم تابلۆیەی کێشاوە، لە هەریەک لەو وێنانەی لە تابلۆکەیدا جێگەی کردوونەتەوە، مێژوویەک و پەیامێکی خۆیان هەیە.

پێداچوونەوە: هەژان هادی