مۆندیالی 964

چیرۆکى هاندەرە بێدەستەکەى ئەرجەنتین بوو بە تابلۆى مۆندیال

وریا فەتاح

لە مۆندیالی ساڵی 1978 و لەو کاتەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جیهان، دیمەنێکی ناوازە و هەستبزوێن سەرنجی جیهانی لەسەر جامە زێڕینەکە لادەبات.

لە گەرمەی ئاهەنگگێڕانی ناو یاریگادا، کاتێک هەردوو ئەستێرەی تانگۆ (تارانتینی و فیلۆڵ) لە خۆشیدا لەسەر چۆک دەکەون، هاندەرێکی گەنج بەناوی “ڤیکتۆر” کە هەردوو دەستی لەدەستدابوو، لەناو جەماوەرەکەوە بازدەداتە ناو یاریگاکە و بە سنگ و جەستەی، باوەشێکی گەرم بە هەردوو یاریزانەکەدا دەکات.

ئەم چرکەساتە کە لەلایەن وێنەگرێکەوە بەتەواوی تۆمارکرا و دواتر بە “باوەشی رۆح” ناونرا، بووە جوانترین تابلۆی ئەو مۆندیالە و لە مێژوودا مایەوە.

دیمەنەکە سەلماندی کە عەشق و خولیای ڤیکتۆر بۆ تۆپی پێ و وڵاتەکەی، زۆر گەورەترە لەو دەستانەی کە هەیینین، ئەم ڤیدیۆیەش ئەو ساتە مێژووییە پیشان دەدات کە چۆن رۆحێک دەبێتە جێگرەوەی باوەشێکی پڕ لە سۆز.