شەقامی تریش قیرتاو دەكرێت
30 مەترییەکەی بێرکۆتی نوێ قیرتاو کرا
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
یەكێك لە شەقامەكانی سی مەتری هەولێر ئەمڕۆ قیرتاوكرا
ئەمڕۆ سێشەممە 14.3.2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، قیرتاوکردنی شەقامی 30 مەتری ناو گەڕەكی بێركۆتی نوێ و شەقامێكی نزیك كۆرنیشی راگەیاند.
ئۆمێد خۆشناو، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، قیرتاوكردنەكە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرە و لەلایەن شارەوانی چوارەوە قیرتاوەكە كراوە.
جادەی كۆرنیش لەرێگای هەولێر بۆ کۆیە، پشت ماجدی مۆڵ دەستپێدەكات تا دەگاتە بنەسڵاوە کە چەندین گەرەکی بەسەرەوەیە.
شەقامی کۆرنیش، ئەم شەقامەیە کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو لە هەولێر دروستکرا بۆ رێگریكردن لە شۆڕبوونەوەی ئاوی باران و لافاو بۆ ناو سەنتەری هەولێر، هاوکات بووە پشتێنەیەکی ئەمنی و جاشەکان نوقتەی رەبایەیان لێی دانابوو بۆ رێگرتن لەوەی پێشمەرگە بێنە ناو شارەوە.
ئێستا شەقامەكە دەكەوێتە ناو شاری هەولێر و بەیەكێك لە شەقامە جەنجاڵەكان دادەنرێت.