شۆفێرەکەی بریندارە

ئەم بەیانییە تانکەرێکی سووتەمەنی لە دەربەندیخان سووتا

ئەحمەد مستەفا

تانکەرێکی سووتەمەنی لە دەروازەری دەربەندیخان و پاش تێپەڕبوون لە تونێلی دەربەندیخان کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و لای فولکەی پەری دەریا خۆ بە راگیرەکانی باخچەیەکەکدا کێشاوە.

تانکەرەکە بەوهۆیەوە ئاگری گرتووە.

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی 964 رووداوەکە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11.4.2026 روویداوە، زوو بە زوو تیمەکانی بەرگری شارستانی قەزاکە پاش ماوەیەک توانیوویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بە گوێرەی سۆراغی 964 شۆفێری تانکەرەکە توانیویەتی بە برینداری خۆی رزگار بکات، لەبارەی رووداوەکەوە، جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، نزیک کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی بە ئاراستەی مدەربەندیخان ھاتووە و لە دەروازەی شارەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وتی، بارھەڵگرەکە ئاگری گرتووە و شۆفێرەکەی بەسەختی بریندارە بەڵام توانیوویەتی خۆی دەرباز بکات، هەروەک زیانێکی زۆری بە دار و درەختەکانی ئەو ناوەش گەیاندووە.