دانیشتووانی ناحیەی سکتان ناڕازین

“کارەبای 24 سەعاتی پارەکەی زۆرە و نامانەوێ”

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دانیشتووانی ناحیەی سکتان و گوندەکانی دەورووبەری لە سنوری قەزای کۆیە دژی بەستانی پێوەری زیرەک و پڕۆژەی رووناکی گردبوونەوە و دەڵێن، با پڕۆژە پێویستییەکانی ترمان بۆ جێبەجێ بکەن.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـیان وت، “ئێمە دژی هیچ پڕۆژەیەک نین، بەڵام چەندین پڕۆژەی تری پێویست بۆ سنورەکەمان هەیە و جێبەجێنەکراوە، پارەی کارەبای 24 سەعاتیش زۆرە و پێمان نادرێت”.

خەڵکی ئەو سنوورە پێیانوایە زۆربەیان هەژار و کەمدەرامەتن و لە توانایاندا نییە پارەی پڕۆژەی رووناکی بدەن، لە ئێستاشدا پێویستیان بەپڕۆژەی زەروورتر هەیە وەک رێگاوبان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری