وێنەیەک ئاشکرای کرد.. مارادۆنا بە ئازارێکی زۆرەوە مردووە و یەکشەممەش مەدرید گڕ دەگرێ
964+
ژووری هەواڵ
وێنەیەک هەموو شتێکی ئاشکرا کردو تازە دەرکەوتووە کە مارادۆنا بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە مردووەو بەر لەوەی گیان لەدەست بدات ئازاری زۆری چەشتووە.
مارادۆنا لە مانگی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی کاریگەری جەڵتەی مێشکەوە لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەڵام وێنەیەکی تازە بڵاوبووەوە جارێکی تر دۆسێکەی هێنایەوە بەر مەیدان.
لە مەدرید هەڵبژاردنەکەی ریال مەدرید زیاتر لەوەی سەرۆکی ئیسپانیا دەنگی داوەتەوە پێرێزو رکابەرەکەی هەموو شتێک دەکەن بۆ بردنەوە.
یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنە بۆ سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، (فلۆرنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ئێستای یانەکە رووبەڕووی سەرمایەدارێکی گەنج بووەتەوە بەناوی (ئینریکی ریکێلمی) بۆیە رکابەرێتییەکە تا بڵێی قورسە.
ئەمە زانیارییەکی زۆر سەیرە، یاریزانەکە هەڵەی کرد، کەچی بەهۆی ئەو هەڵەیەوە ئێستا تیشێرتەکانی لە بازاڕدا دەست ناکەون.
فرۆشی تیشێرتەکانی یاریزانی بەرازیلی (گابرێل دۆس سانتۆس) بە ڕێژەی لەسەدا 350 زیادیان کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی دواهەمین لێدانی یەکلاکەرەوەی ئارسناڵی دژی پاریس سان جێرمان فەوتاند.
شاژنی مۆندیال کەس رکابەری نییە، گۆرانییەکەی ئەمساڵیشی زۆر کەمی ویست بۆ ئەوەی ببێت بە ترێندو هەزاران ڤیدیۆی پێوە بکرێت.
بێگومان دەزانن باسی شاکیرا دەکەم.
گۆرانییەکەی شاکیرا بۆ مۆندیالی ئەمساڵ (دای دای) لە ،ماوەی 11 رۆژدا 74 ملیۆن جار لەسەر یوتیوب بینراوە، جا بابەتەکە هەر ئەوە نییە، ئێستا بە ملیۆنان ڤیدیۆ هەن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە هەر یەکەو بەشێوازی خۆی ڤیدیۆکە دووبارە دەکاتەوەو ناویان لێ ناوە چالێنجی دای دای بۆ ئەوەی بزانن کێ جوانترین ڤیدیۆی لەسەر دروست دەکات.