تووڕەن لە حکومەت

خاوەن مۆلیدەکان هەڕەشە دەکەن کارەبا هەڵنەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی تووڕەن و دەڵێن گرێبەستیان لەگەڵ نەکەن نایبینن ئیش بە مۆلیدەکان بکەن و کارەبا بدەن بە خەڵک.

نەبەز مەجید نوێنەری مۆلیدە ئەهلیەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەوان قەرزاری خەڵک نین بەڵام کەکارەبای رووناکی دەکوژێتەوە یەکسەر داوای هەڵکردنی مۆلیدەیان لێ دەکەن.

وتیشی، تا حکومەت یان پرۆژەی رووناکی گرێبەستێکی ساڵی یان شەش مانگیان لەگەڵ نەکات ئامادە نین مۆلیدەکان ئیش پێ بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی