به‌ره‌و مه‌كسیک بەڕێکەوتن
هەڵبژاردەی عێراق یەک هەنگاو لە مۆندیالی 2026 دووره
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی 31ی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریی بۆلیڤیا – سۆرینام له یاریی پاشكۆی جیهانی له مه‌كسیك یاریی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بیباته‌وه، بۆ مۆندیالی 2026 سه‌رده‌كه‌وێت.
عێراق كێشه و گرفتی ئاماده‌كاری زۆره بۆ ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه، تیپه‌كه به‌هۆی نه‌بوونی گه‌شتی فڕۆكه، به‌شێكی یاریزانه ناوخۆییه‌كانی به پاس لە بەغداوە چوونه‌ته ئوردن و له‌وێوه به‌ره‌و مه‌كسیك ده‌ڕۆن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خه‌ونی گه‌یشتنه به مۆندیالی 2026 و ئه‌و خه‌ونه‌شی نزیكه له‌وه‌ی ببێته راستی، چونكه تیپه‌كه به یه‌ك بردنه‌وه ده‌گاته مۆندیال.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌ک جار له 1986 به‌شداریی مۆندیالی كردووه.